لەمانگێكدا 26,694 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2025) لە نەخۆشخانەی شار 26,694 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 20,402 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5,355 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 889 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 5,915 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار داخڵ كراون ، لەو ژمارەیە 1,700 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 864 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 801 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 606 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 575 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 440 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1,300 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 175 نەشتەرگەری قەستەرە و 121 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 65 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 70,368 شیكاری تاقیگەیی و 2,413 هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها 9,026 تیشك و 255 ئیكۆ و 3,726 سۆنەر و 673 چارەسەری سروشتی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 948
جار خوێنراوهتهوه
PM:03:55:10/11/2025