مانگی ڕابردوو 548 بوژانەوەی دڵ لەنەخۆشخانەی دڵ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2025) لەنەخۆشخانەی دڵ لەشاری سلێمانی 1,708 نەخۆش سەردانیان كردوە و 1,266 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هاوكات لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 548 بوژانەوەی دڵ و 39 نەشتەرگەری دڵ و 346 نەشتەرگەری قەستەرە و 172 دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 261 پشكنینی سیتی سكان و 395 ئیكۆ و 336 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە، هەروەها 99 چارەسەری سروشتی كراوە و 266 تیشك گیراوە و 5,572 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:49:06/11/2025