لەمانگێكدا 2,204 نەخۆش لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2025) لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 2,204 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە، لەو ژمارەیە 1,222 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 982 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان، 261 هەڵكێشانی ددان و 173 پڕكردنەوەی ددان و 26 دروستكردن و چاككردنی تاقمی ددان و 192 پاككردنەوەی ددان و 73 ڕێككردنەوەی ددان و 16 هەڵكێشانی ددان بە نەشتەرگەری ئەنجام دراوە ، هەروەها 420 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:21:06/11/2025