مانگی ڕابردوو 325 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2025) لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەشاری سلێمانی، 325 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە ، 16 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 115 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 51 نەشتەرگەری گەورە و 119 نەشتەرگەری مام ناوەند و 24 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 144 پشكنینی تیشك و 161 پشكنینی سۆنەر و 100 پشكنینی سیتی سكان لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 98 چارەسەری سروشتی كراوە و 29 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 10,503 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 20
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:10:06/11/2025