لەمانگێكدا 775 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایك بوون
        
                
        
        
        
          
" تەندروستی"
			
		
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2025) لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 3,734 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 1,133 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
	
	
مانگی ڕابردوو 775 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 397 منداڵ كوڕ بوون و 378 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 441 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 334 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و 26 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە.
	
	
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 230 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون، 745 سۆنەر گیراوە و 3,722 پشكنینی تاقیگەیی و 200 چارەسەری سروشتی و 737 كوتانی بی سی جی ئەنجام دراوە.
	
	
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
	
 
        
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									52
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
        AM:11:43:04/11/2025