لەمانگێكدا 111 نەشتەرگەری لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2025) لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ لەشاری سلێمانی 111 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.

ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە 17 نەشتەرگەری سەروگەورە و 19 نەشتەرگەری گەورە و هەروەها 75 نەشتەرگەری ناوەند بووە.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا 115 نەخۆش لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە، 19 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:50:04/11/2025