مانگی ڕابردوو 116 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2025) لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 1,550 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 206 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1,006 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاریی و 338 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتی نەخۆشخانەكەیان كردوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 116 نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراوە ، هەروەها 134 كەس داخڵ كراون و 20 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 114 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:44:04/11/2025