مانگی ڕابردوو 2,996 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2025) لەسەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان لەشاری سلێمانی 2,996 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,322 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1,674 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون، 31 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.

مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 880 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە، 1,739 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە، 357 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 20 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:53:02/11/2025