لەمانگێكدا 307 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2025) لەسەنتەری تیشك لەشاری سلێمانی 307 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و خزمەتگوزارییان پێشكەش كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 144 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون و 163 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون، 111 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 80 نەخۆش تەمەنیان لە نێوان (45 بۆ 65) ساڵدا بووە و 61 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44)  ساڵدا بوە و 55 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵیەوە بووە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری تیشك 99 پشكنینی سیتی سكان و 93 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 115 پشكنینی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:37:02/11/2025