ڕێزلێنان بەخشرایە لیژنەی هێنانی دەرمان لە بەغدادەوە بۆ سلێمانی


" تەندروستی"

د.سەباح نەسرەدین، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە سێ پزیشك و دوو كارمەندی تەندروستی كە وەك لیژنەی هێنانی دەرمان بەردەوام سەردانی شاری بەغداد دەكەن بۆ ڕاپەڕاندنی كاروباری هێنانی دەرمان بۆ پارێزگای سلێمانی.

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە پزیشكانی دەرمانساز د.حەیدەر عەدنان و د.هێمن ئەحمەد كەریم و د.حەسەن نوسەیف جاسم و كارمەندانی تەندروستی عەدنان سەفەر كەرەم و ڕزگار میرزا ئەمین كە سەردانی بەغداد دەكەن بۆ هێنانی دەرمان بۆ نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی بەتایبەت دەرمانی چارەسەری شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەی هیوا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 24 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:03:26/10/2025