د.سەباح پیرۆزبایی لە پزیشكان و یاریدەدەرانی بێهۆشكاری دەكات
" تەندروستی"
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بێهۆشكاری 16ی تشرینی یەكەم، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم پزیشكانی بێهۆشكاری و یاریدەدەرانی بێهۆشكاری سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەكات لەبەرامبەر ئەرك و ماندووبوون و خزمەتكردنیان بە كەرتی تەندروستی.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت لەڕۆژی جیهانی بێهۆشكاری جوانترین پیرۆزبایی پزیشكانی بێهۆشكاری و یاریدەدەرانی بێهۆشكاری دەكات كە ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە چارەسەركردنی هاوڵاتیان و هیوای بەردەوام بوونیان بۆ دەخوازێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:34:16/10/2025