ڕێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەك پزیشك و كارمەندی خانەنشینكراو
" تەندروستی"
بەئامادەبوونی د.سۆران عومەر جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.بەرهەم محەمەد بەڕێوبەری نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر و بەڕێوبەری كارگێڕی نەخۆشخانەكە، مەراسیمێكی ڕێزلێنان بۆ 24 پزیشك و كارمەندی خانەنشینكراو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری بەڕێوەچوو كەبەهۆی كۆتایی هاتنی تەمەنی یاسایی خزمەتیان، خانەنشین كراون.
لەمەراسیمەكەدا سوپاس و دەستخۆسی ئاراستەی ئەو پزیشك و كارمەندە خانەنشینكراوانە كرا و خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا لەپای ماندووبوونیان و ئەو خزمەتەی چەندین ساڵە پێشكەشیان كردووە و جێدەستیان دیار بووە لە خزمەتكردنی هاوڵاتیان و بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستی لەشاری سلێمانی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:24:14/10/2025