مانگی ڕابردوو 935 نەخۆش لە كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2025) لەكلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 935 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 285 نەخۆشیان نوێ بوون و ڕاستەوخۆ سەردانیان كردوە و ڕەوانەكراون و ئەوانی تر ئەو نەخۆشانە بوون پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەكلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 6 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك تۆماركراوە و 79 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 47 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە، هەروەها 365 مامۆگرافی و 136 سۆنەریش ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:39:12/10/2025