لەمانگێكدا 2,552 نەخۆش لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2025) لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 2,552 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە، لەو ژمارەیە 1,193 نەخۆش لەڕەگەزی نێر بوون و 1,359 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان، 314 هەڵكێشانی ددان و 375 پڕكردنەوەی ددان و 14 دروستكردنی تاقمی ددان و 119 پاككردنەوەی ددان و 67 ڕێككردنەوەی ددان و 1,197 پشكنین و چارەسەركردنی ددان و 20 هەڵكێشانی ددان بە نەشتەرگەری ئەنجام دراوە ، هەروەها 400 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:07:12/10/2025