مەراسیمێك بۆ ڕۆژی جیهانی چارەسەری سروشتی بەڕێوەچوو


" تەندروستی"

بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و هۆبەی چارەسەركارانی سروشتی، لەشاری سلێمانی مەراسیمێك بۆ چارەسەركارانی سروشتی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕێكخرا.

مەراسیمەكە بەئامادەبوونی د.ڕێكەوت حەمەڕەشید سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكانی كوردستان و د.سۆران عومەر جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و كاك ئاوات لێپرسراوی دیسكی تەندروستی لە نوسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و د.سەرخێڵ ئاراز یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارمەندان و ئەندامانی دەستەی باڵای سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و ژمارەیەك لەبەڕێوبەری نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستیەكان و چارەسەركارانی سروشتی و كارمەندانی تەندروستی و میوانان بەڕێوەچوو.

لەمەراسیمەكەدا پانێلێك لەبارەی گرنگی ڕۆِڵی چارەسەری سروشتی و شێوازی بەرەوپێشبردنی چارەسەری سروشتی پێشكەش كران و تێیدا تیشك خرایەسەر ئەو كێشە و گرفتانەی ڕوبەڕوی كاری چارەسەركارانی سروشتی دەبێتەوە و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنیان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:04:11/10/2025