د.سەباح شاری پزیشكی جەمالی حاجی عەلی بەسەركردەوە
" تەندروستی"
لەسەردانەكەی بۆ قەزای چەمچەماڵ، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەیاوەری جەمالی حاجی عەلی و ستافی بەشی ئەندازەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی پڕۆژەی شاری پزیشكی جەمالی حاجی عەلی كرد كە لە قەزای چەمچەماڵ دروست دەكرێت.
شاری پزیشكی جەمالی حاجی عەلی لە چەمچەماڵ لە 150 تەخت پێك دێت و لەلایەن سەرمایەدار جەمال حاجی عەلی دروست دەكرێت و لەئێستادا لەقۆناغی كاركردندایە وا بڕیارە لەئایندەیەكی نزیكیدا كارەكانی تەواو ببێت و بخرێتە خزمەتی هاوڵاتیانی سنوورەكە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
PM:08:41:11/10/2025