د.سەباح چەند ناوەندێكی تەندروستی لە چەمچەماڵ بەسەركردەوە


" تەندروستی"

لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ قەزای چەمچەماڵ، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی هەریەك لە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو و سەنتەری فریاكەوتن و بانكی سەرەكی خوێنی لە قەزاكە كرد .

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی چەندین  قاوشی  نوێی لە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو كردەوە كە دوای نۆژەنكردنەوەی دەخرێتە خزمەتی هاوڵاتیان، پەردەشی لەسەر باخچەیەك لادا كە بەناوی كارمەندی تەندروستی كۆچكردوو بێستون ڕەحیم دروستكراوە.

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەستخۆشی لەسەرجەم پزیشك و كارمەندانی ناوەندە تەندروستییەكانی قەزای چەمچەماڵ كرد بۆ ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەشی هاوڵاتیانی دەكەن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:39:10/10/2025