د.سەباح سوپاسی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی چەمچەماڵ دەكات
" تەندروستی"
بەمەبەستی ئاگاداربوون لەبەڕێوەچوونی خزمەتگوزاری تەندروستی و گرفت و كەموكوڕییەكانی ناوچەكە، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵی كرد و لەئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی ناوچەكەی پرسیەوە.
لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ بەرپرسانی كەرتی تەندروستی چەمچەماڵ، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی گوێبستی داواكارییەكانیان بوو و بەڵێنیدا بە جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان ئەوەی لەدەسەڵاتیدا بێت بۆئەوەی بەزووترین كات جێبەجێ بكرێت.
بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی سەرجەم پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و كارمەندانی ئیداری و خۆبەخشانی لە سنووری بەڕێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ كرد كە هەمیشە هاوكاربوون لەپێشكەش كردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاوڵاتیانی سنوورەكە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
PM:04:16:10/10/2025