مانگی ڕابردوو 16,379 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2025) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 16,379 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 2,598 منداڵ داخڵ كراون.
لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵان 1,594 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 185 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە، 485 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 155 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 169 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 113 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 17,411 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 478 سۆنەر و 125 ئیكۆ و 29 نازور ئەنجام دراوە و 485 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:05:09/10/2025