لەمانگێكدا 375 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2025) لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەشاری سلێمانی، 375 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە ، 8 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 122 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 63 نەشتەرگەری گەورە و 156 نەشتەرگەری مام ناوەند و 26 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 127 پشكنینی تیشك و 186 پشكنینی سۆنەر و 103 پشكنینی سیتی سكان لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 143 چارەسەری سروشتی كراوە و 20 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 11,756 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:57:09/10/2025