مانگی ڕابردوو 389 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2025) لەسەنتەری تیشك لەشاری سلێمانی 389 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و خزمەتگوزارییان پێشكەش كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 183 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون و 206 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون، 109 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 107 نەخۆش تەمەنیان لە نێوان (45 بۆ 65) ساڵدا بووە و 98 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44)  ساڵدا بوە و 75 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵیەوە بووە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری تیشك 115 پشكنینی سیتی سكان و 145 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 129 پشكنینی ئاسایی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:19:09/10/2025