لەمانگێكدا 3,405 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2025) لەسەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 3,405 كەس سەردانیان كردووە و 2,199 كەس چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و پشكنین بۆ 1,206 كەس كراوە.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 674 هەڵكێشانی ددان و 505 پڕكردنەوەی ددان و 114 پاككردنەوەی ددان و 102 ڕێككردنەوەی ددان ئەنجام دراوە و 56 دروستكردنی تاقمی ددان و 690 تیشكی ددان گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:57:09/10/2025