مانگی ڕابردوو 883 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایك بوون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2025) لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 4,119 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 1,315 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 883 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 448 منداڵ كوڕ بوون و 435 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 482 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 401 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و 15 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 249 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون، 822 سۆنەر گیراوە و 3,549 پشكنینی تاقیگەیی و 217 چارەسەری سروشتی و 546 كوتانی بی سی جی بۆ منداڵ ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:43:07/10/2025