لەمانگێكدا 396 نەخۆش لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ بینراون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2025) لەسەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ لەشاری سلێمانی 396 نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرەیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە 228 نەخۆشیان نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەیان هەبووە و 168 نەخۆش نەخۆشی پێست و هەستیاریان هەبووە ،140 نەخۆش نێربوون و 256 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ 59 حاڵەتی ڕەبۆ و 25 ئەنفلۆنزا و 82 حاڵەتی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدان، هەروەها 118 حاڵەتی هەوكردنی پێست و ئەكزیما و 50 حاڵەتی نەخۆشیەكانی پێست تۆماركراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:20:07/10/2025