مانگی ڕابردوو 121 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2025) لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 1,489 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 223 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 942 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاریی و 324 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتی نەخۆشخانەكەیان كردوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 121 نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراوە ، هەروەها 123 كەس داخڵ كراون و 16 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 107 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:57:07/10/2025