لەمانگێكدا 3,692 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی ڕاكێشراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2025) لەبانكی خوێن لەشاری سلێمانی 8,288 كەس سەردانیان كردوە و 3,692 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.
مانگی ڕابردوو 911 بتڵ خوێن لەسەنتەری نەخۆشیەكانی تالاسیما و 519 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 362 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و 202 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 171 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی مناڵبوون و 1,118 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەبانكی خوێن 4,549 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 4,349 پشكنینی گروپی خوێن و 4,240 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2,541 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:34:07/10/2025