لەمانگێكدا 7,840 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2025) لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 7,840 نەخۆش لەدەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 412 نەشتەرگەری گەورە و 216 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 3,662 پكشنینی پەستانی چاو و 45 پشكنینی پانتایی بینین و 182 پشكنینی گلێنە و 79 یاك لەیزەر و 4 ئارگۆن ئەنجام دراوە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1,725 پشكنینی چاویلكە و 595 سۆنەری چاو ئەنجام دراوەو 143 تیشك گیراوە، هاوكات 1,074 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:39:18/09/2025