لەمانگێكدا 367 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2025) لەسەنتەری تیشك لەشاری سلێمانی 367 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و خزمەتگوزارییان پێشكەش كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 169 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون و 198 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون، 77 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 67 نەخۆش تەمەنیان لە نێوان (45 بۆ 65) ساڵدا بووە و 102 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بوە و 121 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵیەوە بووە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری تیشك 122 پشكنینی سیتی سكان و 120 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 125 پشكنینی ئاسایی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:11:18/09/2025