مانگی ڕابردوو 2,303 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2025) لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 2,303 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 218 نەخۆش داخڵ كراون و 99 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 46 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 326 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 194 هەناوبینی كۆڵۆن و 44 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 12 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 93 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و 96 وەرگرتنی نمونەر لەجگەر ئەنجام دراوە، هەروەها 163 تیشك و 96 سۆنەر ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 778 نەخۆش كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:55:18/09/2025