یەكەمین كۆنفرانسی پەرستاران و كارمەندانی تەندروستی بەڕێوەچوو


" تەندروستی"

لەشاری سلێمانی یەكەمین كۆنفرانسی پەرستاران و كارمەندانی تەندروستی بەپاڵپشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەهەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و زانكۆی سلێمانی و ڕێكخراوی ئایتك مدێكس بەڕێوەچوو و ماوەی دوو ڕۆژی خایاند.

كۆنفراسەكە بە بەشداری د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی و ڕاوێژكاران و بەڕێوەبەرانی دیوانی وەزارەتی تەندروستی و لیوا ڕوكن بەختیار محەمەد ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتیەكان و د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكان و جەبار ڕەحیم نەقیبی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حزبی و حكومی و كەرتی تەندروستی لەناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و باشوری عێراق بەڕێوەچوو.

لەكۆنفرانسەكەدا هەشت پانێڵ و سێ پرێسنتەیشن لەسەرجەم بوارە جیاوازەكانی تەندروستی پێشكەش كران و باس لەتەواوی گرفتی پەرستاران و كارمەندانی تەندروستی كرا و یاداشتی كۆنفرانسەكە دەدرێتە لیژنەی تەندروستی پەلەمانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی كاری جدی لەسەر بكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:12:14/09/2025