مانگی ڕابردوو 429 بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی دڵ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2025) لە نەخۆشخانەی دڵ 1,546 نەخۆش سەردانیان كردوە و 1,083 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هاوكات لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی دڵ 429 بوژانەوەی دڵ و 47 نەشتەرگەری دڵ و 325 نەشتەرگەری قەستەرە و 153 دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی دڵ 265 پشكنینی سیتی سكان و 378 ئیكۆ و 301 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە ، هەروەها 148 چارەسەری سروشتی كراوە و 236 تیشك گیراوە و 3,155 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1328
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:52:11/09/2025