مانگی ڕابردوو 361 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2025) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 361 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە ، 12 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 121 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 52 نەشتەرگەری گەورە و 156 نەشتەرگەری مام ناوەند و 20 نەشتەرگەری بچووك بووە.
لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 85 پشكنینی تیشك و 165 پشكنینی سۆنەر و 45 پشكنینی سیتی سكان كراوە ، هەروەها 148 چارەسەری سروشتی كراوە و 20 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 11,552 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1412
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:15:11/09/2025