مانگی ڕابردوو 2,798 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2025) لەسەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان لەشاری سلێمانی 2,798 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,146 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1,652 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون، 38 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.

مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 646 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە، 1,741 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە، 382 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 29 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:08:09/09/2025