لەمانگێكدا 973 نەخۆش لە كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2025) لەكلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 973 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 316 نەخۆشیان نوێ بوون و ڕاستەوخۆ سەردانیان كردوە و ڕەوانەكراون و ئەوانی تر ئەو نەخۆشانە بوون پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەكلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 9 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك تۆماركراوە و 115 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 53 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە، هەروەها 316 مامۆگرافی و 131 سۆنەریش ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:28:09/09/2025