فەرمانبەرێكی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی خەڵاتێكی وەرگرت
" تەندروستی"
شەهێن محەمەد ڕەحیم فەرمانبەر لەبەشی یاسای بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی خەڵاتی (حاكم فەرهاد سیمبولی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ ساڵی 2025 ) وەرگرت وەك فەرمانبەری یاسایی نمونەیی.
خەڵاتی حاكم فەرهاد حاتم لەڕۆژی كۆچی دوایی دوایی ئەو دادوەرە لەلایەن بنەماڵەكەی دابەش دەكرێت بەسەر فەرمانبەرانی یاسایی نمونەیی لەفەرمانگە حكومیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەمساڵ خەڵاتەكە درایە سێ فەرمانبەری بەشی یاسای بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و فەرمانگەی داواكاری گشتی و سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:53:07/09/2025