مانگی ڕابردوو 27,593 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2025) لەنەخۆشخانەی شار 27,593 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 20,069 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 6,593 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 870 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 5,506 نەخۆش داخڵ كراون لەنەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە 1,820 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و 624 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 780 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 444 نەخۆش لەبەشی شكاوی و 282 نەخۆش لەبەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار 910 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 132 نەشتەرگەری قەستەرە و 90 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 28 نەشتەگەری بۆ منداڵان بووە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار 63,868 شیكاری تاقیگەیی و 1,408 هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها 5,926 تیشك و 231 ئیكۆ و 775 چارەسەری سروشتی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:00:03/09/2025