چارەسەری ددان بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەنجام دەدرێت
تەندروستی"
لە بەشی چارەسەركردنی ددان لەژێر بێهۆشكاری گشتی لەسەنتەری شۆڕرشی ددان لەشاری سلێمانی، چارەسەری ددان بۆ منداڵانی ئۆتیزم و داون سیندرۆم و خاوەن پێداویستی تایبەت و سەرجەم ئەو منداڵانە دەكرێت كە ناتوانرێت بەشێوەی ئاسایی گرفتی ددانیان بۆ چارەسەر بكرێت.
لەبەشی چارەسەركردنی ددان لەژێر بێهۆشكاریی گشتی ڕۆژانە منداڵانی ئۆتیزم و داون سیندرۆم و تووشبووانی ئیفلیجی مێشك و خاوەن پێداویستی تایبەت دەبینرێت و لەدوای ئەنجامدانی پشكنینی پێویست، لەژێر بێهۆشكاری گشتی بە باشترین كوالیتی خزمەتگوزاریی ددانیان بۆ ئەنجام دەدرێت بەبێ بەرامبەر كە ئەو خزمەتگوزارییانە لەنەخۆشخانە ئەهلییەكان پارەیەكی زۆری دەوێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:04:17/07/2025