مانگی ڕابردوو 1,704 نەخۆش لەنەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2025) لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 1,704 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 55 نەخۆش داخڵ كراون و 16 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 34 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 246 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 142 هەناوبینی كۆڵۆن و 55 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 23 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 61 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر كراوە، هەروەها 48 تیشك و 61 سۆنەر و 38 پشكنینی سیتی سكان ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 749 نەخۆش كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:26:13/07/2025