مانگی ڕابردوو 623 نەخۆش لەسەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2025) لەسەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ لەشاری سلێمانی 623 نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرەیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە 354 نەخۆشیان نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەیان هەبووە و 269 نەخۆش نەخۆشی پێست و هەستیاریان هەبووە ،297 نەخۆش نێربوون و 326 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ 115 حاڵەتی ڕەبۆ و 30 ئەنفلۆنزا و 75 حاڵەتی نەخۆشی لووت و هەوكردنی گیرفانەكانی لووت و 96 نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدان، هەروەها 182 حاڵەتی هەوكردنی پێست و ئەكزیما و 87 حاڵەتی نەخۆشیەكانی پێست تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:10:09/07/2025