لەمانگێكدا 97 نەشتەرگەری لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2025) لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ 79 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە 2 نەشتەرگەری تایبەت و 10 نەشتەرگەری سەروگەورە و 10 نەشتەرگەری گەورە و هەروەها 75 نەشتەرگەری ناوەند بووە.
هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوو 100 نەخۆش لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە ، 11 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 904
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:59:09/07/2025