مانگی ڕابردوو 2,191 نەخۆش لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2025) لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 2,191 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە ، لەو ژمارەیە 1,177 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1,014 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان ، 242 هەڵكێشانی ددان و 340 پڕكردنەوەی ددان و 12 دروستكردنی تاقمی ددان و 169 پاككردنەوەی ددان و 25 ڕێككردنەوەی ددان و 1,062 پشكنین و چارەسەركردنی ددان ئەنجام دراوە ، هەروەها 335 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1280
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:01:08/07/2025