نەخشەڕێگایەك بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگەیەنرا
" تەندروستی"
لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ، بەئامادەبوونی كوێستان محەمەد وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لە دادوەر و بەرپرسانی حكومی و دەزگای ئاسایشی هەرێم و مامۆستایانی زانكۆ و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی ، لەلایەن هەردوو دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی و ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت نەخشەڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگەیەنرا.
لە مەراسیمەكەدا دەرەنجامی توێژینەوەیەكی مەیدانی هاوبەشی هەردو دامەزراوەكە و دو پانێل پێشكەش كران بەناونیشانی دۆخی ئێستای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لەگەڵ هەنگاوێك بەر لە ئالودەبوون و چارەسەركردنی بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان لە ڕێگەی میدیا و هۆشیاریی كۆمەڵایەتی و ئاینی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1176
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:23:29/06/2025