وەفدێكی قەزای شارەزوور سەردانی تەندروستی سلێمانی یان كرد

" تەندروستی"

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پێشوازیكرد لە ڕزگار غەفور قایمقامی قەزای شارەزوور و ستافی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ كە بەمەبەستی زیادكردنی هەماهەنگی سەردانیان كردبوو.

لەو كۆبونەوەیەدا قایمقامی شارەزوور دەستخۆشی لە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كرد كە هەمیشە هەماهەنگ و هاوكار بووە بۆ بەرەوپێشبرنی كەرتی تەندروستی لەناوچەكەیان و خزمەتكردنی دانیشتووانی سنوورەكەیان.

لای خۆیەوە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەستخۆشی لەستافی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ و قایمقامی شارەزوور كرد كە بەهەماهەنگی هەردولا توانراوە كەرتی تەندروستی لەسنوورەكە بەرەوپێش ببرێت و خزمەتگوزاری تەندروستی پێویست پێشكەشی دانیشتووانی ناوچەكە بكرێت.

قایمقامی شارەزوور چەند داواكارییەكی پێشكەشی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كرد لەپێناو بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لەناوچەكەیان و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەڵێنیدا هەماهەنگ بێت و داواكارییەكانیان بەپێی توانا جێبەجێ بكات.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:32:23/06/2025