لە نەخۆشخانەی شار هاوڵاتیەك ڕزگاركرا كە دڵی لە لێدان وەستابوو
" تەندروستی"
پاش ئەوەی پیاوێكی تەمەن 56 ساڵ گەیەنرایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار كە دڵی لە لێدان و كاركردن وەستابوو، لەلایەن تیمی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكە چارەسەری فریاگوزاریی سەرەتایی و بوژانەوەی دڵ بۆ كرا و دڵی كەوتەوە كار.
لەدوای ئەنجامدانی چارەسەری فریاگوزاری سەرەتایی قەستەرە بۆ نەخۆشەكە بۆ كرا لەنەخۆشخانەی شار و سێ شەبەكەی بۆ دانرا بەهۆی ئەوەی سێ دەماری دڵی گیرابوو و لەئێستادا تەندروستی جێگیرە و لەژێر چاودێری تەندروستیدایە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 432
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:06:19/06/2025