حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندنی پزیشكان


" تەندروستی"

لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاردرا بە دامەزراندنی پزیشكە دانەمەزراوەكان و دەرچووانی كۆلیژی پزیشكی گشتی لەسەر داهاتی ناوخۆ هاوشێوەی مامۆستایانی گرێبەست و تازە دامەزروەكان.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەدیدارێكدا ڕایگەیاند: داواكاریی دامەزراندنی پزیشكانیان بەرزكردوەتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و پێدەچێت بەم نزیكانە بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:01:19/06/2025