ئاماری نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەكان لەڕۆژانی جەژندا


" تەندروستی"

لەڕۆژانی جەژنی قوربان 6,374 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەكانی سلێمانی یان كردوە و زیاتر لە هەزار نەخۆش داخڵ كراون و 386 نەشتەرگەری كراوە.

لەڕۆژانی جەژنی قوربان 2,748 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردوە و 688 نەخۆش داخڵ كراون و 316 نەشتەرگەری فریاكەوتن و كتوپڕكراوە و 61 نەشتەرگەری تر كراوە، هەروەها 7,715 پشكنینی تاقیگەیی و 404 سۆنەر كراوە و 113 شووشتنەوەی گورچیلە و 19 قەستەرە كراوە.

لەڕۆژانی جەژنی قوربان 397 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری یان كردوە لە شاری سلێمانی و 84 نەخۆش داخڵ كراون و 82 منداڵ لەدایكبوون كە 52 منداڵیان كوڕ بون و 30 منداڵیان كچ بوون، لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان 2,250 منداڵی نەخۆش بینراون و 244 منداڵ داخڵ كراون.

لەڕۆژانی جەژنی قوربان 650 نەخۆش لەبەشە جیاجیاكانی نەخۆشخانەی هیوا بینراون و پشكنین بۆ 431 نەخۆش كراوە و 16 تووشبووی نوێ تۆماركراوە، لەنەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 157 نەخۆش سەردانیان كردوە و 9 نەخۆش داخڵ كراون.

لەڕۆژانی جەژنی قوربان، لەسەنتەری گورچیلەی دەستكرد 172 نەخۆش سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 10 نەخۆش لەنەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە داخڵ كراون.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:07:11/06/2025