لەمانگێكدا 2,177 نەخۆش لەنەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2025) لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 2,177 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 277 نەخۆش داخڵ كراون و 198 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 43 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 252 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 176 هەناوبینی كۆڵۆن و 43 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 26 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 65 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر كراوە، هەروەها 100 تیشك و 72 سۆنەر و 36 پشكنینی سیتی سكان ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 775 نەخۆش كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:42:11/06/2025