مانگی ڕابردوو 3,843 بوتڵ خوێن لەشاری سلێمانی ڕاكێشراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2025) لەبانكی خوێن لەشاری سلێمانی 8,316 كەس سەردانیان كردوە و 3,843 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.
مانگی ڕابردوو 869 بتڵ خوێن لەسەنتەری نەخۆشیەكانی تالاسیما و 457 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 399 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 126 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 154 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی مناڵبوون و 1,277 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەبانكی خوێن 4,443 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 4,088 پشكنینی گروپی خوێن و 4,028 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2,479 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:21:04/06/2025