لەمانگێكدا 490 بوژانەوەی دڵ لەنەخۆشخانەی دڵ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2025) لەنەخۆشخانەی دڵ لەشاری سلێمانی 1,416 نەخۆش سەردانیان كردوە و 627 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هاوكات لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 490 بوژانەوەی دڵ و 29 نەشتەرگەری دڵ و 185 قەستەرە و 108 دانانی باڵۆن و 3 پەیس مەیكەر ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 289 پشكنینی سیتی سكان و 414 ئیكۆ و 250 هێڵكاری دڵ و 8 هۆڵتر ئەنجام دراوە، هەروەها 86 چارەسەری سروشتی كراوە و 180 تیشك گیراوە و 2,268 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:12:04/06/2025