مانگی ڕابردوو 160 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاوی كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2025) لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 1,656 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 227 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1,124 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە و 305 كەس چارەسەری سروشتییان بۆ كراوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 160 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە كە 10 نەشتەگەری سەرووگەورە و 150 نەشتەرگەریان گەورە بوون، هەروەها 181 كەس داخڵ كراون و 32 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 149 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:04:04/06/2025